کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی عیراق : رۆژانە 20 هەزار پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام دەدەین

.

01:48 PM - 20/06/2020

تەندروستی عیراق : رۆژانە 20 هەزار پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام دەدەین


حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عیراق رایگەیاند دۆخی تەندروستی عیراق لەژێر كۆنتڕۆڵدایە و لە نەخۆشخانەكاندا شوێنی پێویست هەیە بۆ جێكردنەوەی هەموو توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا, حەسەن تەمیمی راشیگەیاند ژمارەی ئەو پشكنینانەی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق ئەنجامدراون گەیشتۆتە 500 هەزار پشكنین , هەروەها ژمارەی پشكنینی رۆژانە بۆ ئاشكراكردنی توشبووان دەگەیەننە 20 هەزار پشكنینی رۆژانە , وتیشی وەزارەتی تەندروستی هیچ كەمتەرخەمییەكی نییە لە رووی دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ چارەسەری توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابینكردنی پێداویستییەكانی خۆپارێزی بۆ پزیشك و كارمەندانی تەندروستی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە