کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مووچەی مانگی چواری لیوا هاوبەشەكان دابەشدەكرێت

.

03:06 PM - 06/05/2024

رۆژی پێنجشەممە، مووچەی مانگی 4ی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتەکەمان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) رێککارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجامدا".

 

باسی لەوەشکرد:" هاوکات بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو سەرجەم بانکەکانی ئاگادارکردووەتەوە، کە رۆژی پێنجشەممە 9ی ئایار، مووچەی مانگی نیسانی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکەن".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە