.
07:24 PM - 06/05/2024
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لەگەڵ سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان کۆبووەوە و رایگەیاند، کێشەی کەرکوک پرسێکی گرنگە و ھەرچی پێویستبێت بە ئامانجی گەڕانەوەی بۆ باوەشی کوردستان درێخی ناکەن.
ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی لە ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ فەھمی بورھان کۆبووەوە و دوا پێشھاتەکانی ئەو ناوچانە و ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستور گفتوگۆی لەبارەوە کرا، ھاوکات قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە کێشەی خاک و پرسی کەرکوک پرسێکی گرنگە و ھەرچی پێویستبێت لە ڕووی یاسای و دەستوریوە درێغی ناکەن بە ئامانجی گەڕانەوەیان بۆ باوەشی کوردستان.
سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانی جوتیارانیش لە وەرزی دروێنەدا، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی دەستەی ڕاسپارد، ھەوڵەکانیان زیاتر بکەن ڕێگرێکانی بەردەم جوتیاران لابەرن و بۆ ئەم مەبەستەش ھەمەئاھەنگی فراکسوێنە کوردستانییەکانی لە بەغداد بە پێویستزانی و پشتیوانی حکومەتی بۆ دووپاتکردنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە