.
11:13 AM - 06/05/2024
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئایار، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمە باران هەندێک جار بۆ تاوە باران و بروسکەی ناوبەناو دەگۆرێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، رێژەی دابارین لەناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی ( پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە) زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە یەک بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.
ئاماژەبەوەشكراوە، سبەی سێشەممە7ی ئایار، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوو تاوە بارانی مام ناوەند و هەورە تریشقە لە سنووری باشووری پارێزگای دهۆک وە سنووری پارێزگای هەولێر دەبێت پاشان کاریگەری بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم درێژ دەبێتەوە و لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە یەک بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 25پلەی سیلیزی
سلێمانی :24 پلەی سیلیزی
دهۆک : 25پلەی سیلیزی
کەرکوک : 28پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15پلەی سیلیزی
سۆران : 25پلەی سیلیزی
گەرمیان : 29پلەی سیلیزی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە