کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمیسۆن دەستیكرد بەچاپكردنی وەرەقەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

.

03:11 PM - 06/05/2024

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، دەستیكرد بە چاپكردنی وەرەقەی دەنگدانی هەڵبژاردن، كە بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی تایبەت بە میدیای یەكێتیی نیشتمانی كوردستانی  رایگەیاند، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەردەوامە لەسەر كارەكانی خۆیی و، ئەمڕۆ دەستیكردووە بە چاپكردنی وەرەقەی دەنگدانی پەرلەمانی كوردستان .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە