.
11:04 AM - 06/05/2024
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 465 ملیۆن و 795 هەزار دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێگاسازی.
بەپێی فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشانداوه لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 465 ملیۆن و 795 هەزار دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێگاسازی.
ئاماژه بهوهشكراوه، ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لە سنوری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەیە و بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات فەرمانی وەزاری بۆ دەرچوە، بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕێگاسازی لە گەڕەكی فەرمانبەران بۆ قۆناغی یەكەم لە سنوری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە