کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زانایان چەند نیشانەیەكی تریان لە توشبووانی كۆرۆنادا ئاشكراكرد

.

10:39 AM - 13/06/2020

بەپێی توێژینەوەیەكی زانایان و لێكۆڵەرانی زانكۆی لیڤەرپوڵی بەریتانیا لەسەر كۆمەڵێك كەسی توشبوو كە زۆرینەیان كەسانی گەنج بوون و كێشی زیادەیان هەبووە، ئەوەیان بۆ ئاشكرابووە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا جگە لە كاریگەریەكانی لەسەر كۆئەندامی هەناسە و هەوكردن و لەكارخستنی ئەو كۆئەندامە دەبێتە هۆی هەوكردنی توندی پەنكریاس و زیادبوونی هەوكردنی گشتی لە كەسی توشبوودا، هەروەها بەرزبوونەوەی رێژەی شەكر و چەوری بەشێوەیەكی بەرچاو لە خوێنی كەسی توشبوودا.
زانایان ئاماژەیان بەوەشداوە ئەو نیشانانە تازەیەو زۆر جیاوازترن لە توێژینەوەكانی پێشوو و دەبێتە گۆڕینی ئاڕاستەكان لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا كە زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە