کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئەو پەتایەی لەئێستادا بەربڵاوە روونكردنەوە دەدات

.

11:51 AM - 25/04/2024

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، ساڵانە بە دوو شەپۆل ئەو پەتایە بڵاو دەبێەتەوە و بە گشتی ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبووەتەوە نیشانەکانی سوکە و کەسی توشبوو پێویستی بە نەخۆشخانە نابێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو پەتایەی بەربڵاوە بریتییە لە هەوكردنی بەشی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسەدان، كە زۆرینەیان حاڵەتەكان ئەنفلوەنزان، بەشێكی دیكەش لە پێشوودا كۆرۆنا بووە.

راشیگەیاند، بە شێوەیەكی گشتی ئەم پەتایە لە جیهاندا وەك ئەنفلوەنزا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، بەڵام خۆشبەختانە زۆرینەی توشبووان باری تەندروستییان جێگیرە.

وتیشی، ئەوانەی هەڵگری نەخۆشی درێژخایەنن رەنگە هەندێکیان پێویستیان بە نەخۆشخانە و پشکنین بێت، ئەگەر نا بە گشتی ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبووەتەوە نیشانەکانی سوکن و بەشێکی زۆری خەڵک پێویستیان بە سەردانی پزیشک نابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە