.
11:54 AM - 04/05/2024
لەدوای رووداوەكەی 26 ی مانگی رابردوو ، كە بە دوو درۆن هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بەهۆیەوە چوار كەس گیانیانلەدەستدا و بەرهەمهێنان لە كێڵگەكە بۆ ماوەی هەفتەیەك راگیرا ، رۆژی هەینی دووبارە كۆمپانیای دانەغاز ئاسایبونەوەی بەرهەمهێنانی لە كێڵگەی كۆڕمۆڕ راگەیاندوو ، وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستانیش ئاماژەی بەوەكرد، دۆخی كارەبا ئاسایی بووەتەوەو ،بەتێكڕا17 بۆ 19سەعات كارەبا بەهاووڵاتیان دەدرێت.
هاوكات كۆمپانیای دانەغاز رۆژی هەینی ، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، ئاستی بەرهەم هێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە و ، لە رۆژێكدا زیاتر لە 500ملیۆن پێ سێجا بەرهەم دەهێنن .
راشیگەیاند، دەستپێكردنەوەی بەرهەم هێنان لەسەر بنەمای گرتنەبەری رێوشوێنەكانی هەرێم و بەغدایە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە