کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی سلێمانی: ئەو گەنجەی توشی تای خوێنبەربوون ببو چاکبووەوە

.

07:46 PM - 04/05/2024

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، دوای هەشت رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئەو کەسەی توشی ڤایرۆسی تای خوێبەربوون بوو، بە تەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەی بەجێهێشت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردو هاوڵاتیەكی تەمەن 23 ساڵ دانیشتوی پارێزگای کەرکوك کاتژمێر 3:00ی شەو سەردانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار دەکات کەتەندروستی ناجێگیرە.

 ئاماژەبەوەشکراوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینە سەرەتاییەکان و دەرکەوتنی نیشانەکانی کە هەمان نیشانەی تای خوێن بەربونە بۆ ڕاستەوخۆ دەخرێتە قاوشی تایبەت و جیاکراوە و پشکنینی تایبەتی لێ وەردەگێرێت و دەنێرێت بۆ تاقیگەی تەندروستی ناوەندنی لە بەغدا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای گەڕاندنەوەی ئەنجامەکان دەرەوکەوت ئەو هاوڵاتیە توشبوی ڤایرۆسی تای خوێن بەربونە ڕاستەوخۆ دەستکرا بەچارەسەرەکانی بەپی پرۆتۆکۆڵی زانستی دوای وەرگرتنی چارەسەر بۆ ماوەیهەشت ڕۆژ ئەمڕۆ شەممە بەتەندروستیەکی باشەوە  ڕەوانەی ماڵەوە کرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە