کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری كشتوكاڵی عیراق: بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ 7 ملیۆن تۆن تێدەپەرێنێت

.

06:44 PM - 25/04/2024

وەزیری كشتوكاڵی عیراق دەڵێت، پێشبینی دەكەین بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی وڵاتەكەمان بەربەستی 7 ملیۆن تۆن تێپەڕێنێت.

عەباس مالكی، وەزیری كشتوكاڵی عیراق لە دیدارێكدا لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری بەریتانی بواری كشتوكاڵ لە  لە لەندنی پایتەخت رایگەیاند، عیراق بەرەو كشتوكاڵی زیرەك  هەنگاو دەنێت و لەو رێگەیەوە دەتوانێت بگاتە ئاستی خۆژێنی لەبەرهەمی كشتوكاڵیدا، جگەلەوەش كاردانەوەی ئەرێنی دەبێت بەرهەمە سەرەكییەكان وەك گەنم و سەوزە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەكەن بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی وڵاتەكەمان بەربەستی 7 ملیۆن تۆن تێپەڕێنێت، ئەوەش لە كاتێكدایە بەرهەمی گەنمی ساڵی رابردوو  پێنج ملیۆن تۆن بووە و تەواوی پێداویستی عیراقیش بۆ ئەو بەرهەمە كەمتر لە پێنج ملیۆن تۆنە.

وەزیری كشتوكاڵی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، عیراق دەیەوێت پرۆگرامێكی هاوبەشی هەبێت لەگەڵ تاقیگەكانی بەریتانیا لە بواری كشتوكاڵیدا.

ئەوەش لەكاتێكدایە رۆژی یەك شەمە 21ی نیسانی 2024، وەكو یەكەم ناوچەی كشتوكاڵی عیراق لە پارێزگای كەربەلا، وەرزی دروێنەكردنی گەنم دەستپێكردو پێشبینیشدەكرێت، ئەمساڵ پارێزگاكە 200 هەزار تۆن گەنم بەرهەمی هەبێت. 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە