کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە

.

07:02 PM - 25/04/2024

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەختیکردەوە کە لەئێستادا کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان چاوی ئومێدیان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، لەلایەک خزمەتیان بکات و پەرە بە کاروانی ئاوەدانی و خزمەتگوزاریی بدات و داکۆکی لە بژێوییان بکات، لەلایەکی تریشەوە هاوسەنگی سیاسی لە هەرێمدا بپارێزێت.

ئەو وتانەی لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی  بەرژەوەندییە باڵاکان لەمیانەی کۆبوونەوەیەکیدا هات لەگەڵ لێپرسراو و ئەنجومەنی کۆمیتەی رێکخستنی بەکرەجۆ، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نیسان، لە بارەگای ئەنجومەن بەڕێوەچوو.

لەکۆبوونەوەکەدا، سەرەتا لێپرسراوی کۆمیتە، بەناوی ئەندامان و کادیرانی کۆمیتەکەیانەوە پیرۆزبایی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک  لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی  بەرژەوەندییە باڵاکان، هاوکات ئاماژەی بەڕۆڵی دیاری لێپرسراوی ئەنجومەن کرد لە خەباتی سەختی شاخ و تێکۆشانی بێ وچانی دوای راپەڕین و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمدا.

لەبەرانبەردا، لێپرسراوی ئەنجومەن، وێڕای دەربڕینی پشتیوانی تەواوی خۆی و ئەنجومەنەکە بۆ کۆمیتەی بەکرەجۆ، ستایشی ئەرک و ماندووبوونی کادرانی کۆمیتەی کرد و ئەوەی خستەڕوو کە دانیشتوانی سنووری بەکرەجۆ وەک زۆرێک لە ناوچەکانی تری کوردستان، قوربانی زۆریان بەخشیووتەوە ئەم نیشتمانەو زۆر ماندووبوون لە شۆڕشدا و شیاوی ئەوەن بەباشترین شێوە خزمەت بکرێن.

هاوکات باسی لە رۆڵی گرنگ و کاریگەری ژنان کرد لە  کۆمەڵگەی کوردەواریداو بەتایبەتی لەنێو کایەی سیاسیدا و گۆشەنیگای یەکێتی سەبارەت بەو بابەتە دووپاتکردەوە کە پێویستە ژنانی کوردستان دەرفەتی زیاتریان بۆ بڕەخسێندرێت بۆ ئەوەی بەشدارییەکی کاراتر بکەن لەتەواوی بوارەکانی ژیاندا.

لە کۆتایشدا، لێپرسراوی کۆمیتە، دیاریی کۆمیتەی پێشکەش بە هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا کرد کە بریتییە لە پەیکەرێکی سەرۆک مام جەلال.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە