کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی كشتوكاڵ هەلی دامەزراندن رادەگەیەنێت

.

10:37 PM - 25/04/2024

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەلی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ و بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەكانی ئاو و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری و بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی هەڵەبجە، راگەیاند.

لە راگەیەندراوەكەدا داوا لەو كەسانە كراوە كە دەیانەوێت دابمەزرێن زانیارییەكانی فۆرمەكە بەڕاستی و دروستی پڕبكەنەوە تاوەكو هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لەو‌ بەڕێوەبەرایەتیانە بەدەست بهێنن، روونیشكراوەتەوە بەتۆماركردنی زانیارییەكان بەهەڵە یان بە كەموكورتی هەلی دامەزراندن لە دەست دەچێت و فۆرمەكەت پووچەڵدەكرێتەوە، بەپێی راگەیەندراوەكە مەرجە ئەو كەسەی فۆڕمەكە پڕدەكاتەوە بە رەگەز عیراقی بێت و پێویستە ئەو كەسەی فۆڕمەكە پڕدەكاتەوە بە چ بڕوانامەیەك پێشكەشی بكات دەبێت ساڵی دەرچوونی ئەو بڕوانامەیە بنوسێت، راشیگەیاندووە بۆ هەر خێزانێك یەك كەس دەتوانێت سوودمەند بێت لە دامەزراندن و خوازیار دامەزراو نەبێت و مووچەی خانەنشینی و هیچ مووچەیەكی تری نەبێت و خوازیار خوێندكار نەبێت لە هیچ ئاستێك.

بەپێی راگەیەندراوەكە پسپۆرییە داواكراوەكان بریتین لەئەندازیاری كشتوكاڵی، رابەری كشتوكاڵی دبلۆم، ئەندازیاری ئاودێری، پزیشكی ڤێتێرنەری بەكالۆریۆس، یاریدەدەری پزیشكی ڤێتێرنەری، جیۆلۆجی، یاسا، كارگێڕی بەكالۆریۆس، كارگێری دبلۆم،  ژمێریاری بەكالۆریۆس، روپێو، شوفێر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە