.
08:32 PM - 25/04/2024
لەرێوڕەسمێكدا بەئامادەبوونی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین، بەردی بناغەی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی رێگەی سەرەكی قەڵادزێ - دارەشمانە دانرا.
لای خۆیەوە دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێمی كوردستان لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی گرنگی پرۆژەكەوە رایگەیاند، رێگەی قەڵادزێ - دارەشمانە رێگەیەكی بازرگانی گرنگە, بۆیە تەواوكردنی ئەو پرۆژەیەی بەردی بناغەی دانراوە, سودێكی زۆری بۆ هەموو كوردستان دەبێت و كارئاسانی زۆر دەكات بۆشۆفیرانی بارهەڵگر, كە لەمەرزی كێلێ كاردەكەن و سەبارەت بەتێچووی پرۆژەكەش رایگەیاند, نزیكەی سێ ملیار دینار بۆ تێچووی پرۆژەكە تەرخانكراوە و درێژی ئەو ڕێگەیەش كە كاری تێدا دەكرێت 10 كیلۆمەترە.
لەبەشێكی تری وتەكانیدا وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن سەبارەت بەپرۆژەی دوو ئاڕاستەی نێوان دوكان - چوارقوڕنە ئاماژەی بەوە كرد, پرۆژەكە سێ قۆناغە و دوو قۆناغی هەنگاوی باشی بۆ نراوە, بەڵام قۆناغی سێیەمیی نەچۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە