کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

له‌پارێزگاى سلێمانى 100 توشبووى ترى كۆرۆنا تۆماركرا

.

12:03 AM - 10/06/2020

 

وەزارەتی تەندروستی 100 حاڵەتی ترى توشبوون بە كۆرۆنای لەپارێزگاى سلێمانی راگەیاند، كە 47 پیا و 29 ژن و 21 منداڵ  و دوو كوڕ و كچێكی گەنجن.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەمشەو 9-6-2020 رایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 100 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، 47 پیاو و 29 ئافرەت و 21 و دوو كوڕ و كچێكی گەنج، 53 تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و 47 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە.

راشیگەیاند: دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ و چوار تووشبوو دانێشتووی ناحیەی بازیان و حەوت تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوێن و87 تووشبووش دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە