کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێكۆڵینەوە لەسەر ئامادەبوونی هاندەران دەكرێت لەلالیگا

.

01:36 PM - 03/06/2020

دوای راگرتنی ركابەرییەكانی خولی یانەكانی ئیسپانیا بۆ ماوەی نزیكەی سێ مانگ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كە بریارە لەرۆژی 11ی ئەم مانگەوە دەستپێبكاتەوە، رێكخەری تەندروستی ئەو وڵاتە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە لێكۆڵینەوە لەسەر ئامادەبوونی هاندەر دەكرێت لەیارییەكانی لالیگا، لەمبارەیەوە فرناندۆ سیمۆنی رێكخەری تەندروستی ئیسپانیا لەلێدوانێكیدا ئەوەی رایگەیاندووە ئەو ناوچانەی لەقۆناغی سێیەمی كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنادان و رێنمایی و رێكارە تەندروستییەكانیش تارادەیەك ئاسایی بوونەتەوە، دەكرێت رێگە بەهاندەران بدرێت لەنێو یاریگا ئامادەبن، بەڵام بەجێبەجێكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی بەڵام رابیتەی خولی یانەكانی ئیسپانیا ئامادەبوونی هاندەرانی لەیارییەكانی خولەكان رەتكردۆتەوە چونكە مەترسیان لەدووبارە خراپبوونی بارودۆخی وڵاتەكەیان لەڤایرۆسی كۆرۆناو ناتوانن لەئێستادا ئەو هەنگاوە بنێن/ هەروەها خافیێر تیباسی سەرۆكی رابیتەی لالیگا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە لەئێستاوە گفتوگۆ لەسەر چۆنێتیی ئامادەبوونی هاندەر دەكەن لەوەرزی داهاتوودا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە