کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەلی كوردستان میكانیزمی دابەشكردنی مووچەی كەسوكاری سەربەزی شەهیدان بڵاودەكاتەوە

.

10:19 AM - 28/03/2020

گەلی كوردستان میكانیزمی دابەشكردنی مووچەی كەسوكاری سەربەزی شەهیدان بڵاودەكاتەوە

ئەدیب لەتیف بەڕێوەبەری گشتی دەزگای شەهیدان و ئەنفالكراونی سلێمانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان میكانیزمی دابەشكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی بڵاوكردەوە و رایگەیاند بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی دایناوە لە رۆژی یەكشەممە بە پێی خشتەیەك دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی شەهیدان و ئەنفالكراون و مووچەكە لە هەمان بانكەكانی پێشوو دابەش دەكرێت, ئەدیب لەتیف راشیگەیاند رۆژانی یەك شەممە و دووشەممە مووچەی كەسوكاری شەهیدانی سەنگەر دابەشدەكرێت و رۆژی سێشەممە بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و كەسوكاری جینۆسایدكراوان كە ئەنفال و كیمیاباران دەگرێتەوە مووچە وەردەگرن, هەروەها رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە كەسوكاری شەهیدانی هاوڵاتی مووچە وەردەگرن.

M39s2GSWi3k

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە