کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاری شێروانە و نەورۆز بەیەكسانبوون تەواوبوو

.

08:47 PM - 12/12/2019

 لەلایەكی ترەوە وهەر لە درێژەی یارییەكانی خولی نایابی كوردستان و لەهەفتەی  هەشتەمی خولەكە یانەی شێروانەی كەلار میوانداری یانەی نەورۆزی كرد و یارییەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەك كۆتایی هات  لەسەرەتای گێمی یەكەم و دوای تێپەڕبوونی چوار دەقیقە محمد سابیر لەریگای لێدانی سزا شیروانەی پێشختو دوای چەندین هێرشی هەردو یانە دواجار گیمی یەكەم بەو تاكە گۆلەی شێروانە كۆتایی هات لەگیمی دووەم یانەی نەورۆز باشتر دەبینراو چەندین هێرشیان بردە سەر گۆلی یانەی شێروانە بەلام بەهیزی هیلی بەرگری و گۆلپاریزی یانەكە نەیانتوانی سەركەوتوبن هەرچەندە نەورۆز باشتر بو بەلام دواتر لەدەقیقەی 75 یانەی شیروانە بەلێدانی سزا و لەریگەی یاریزان ئەنەس مالك دوبارە پێشكەوتەوە دوو گۆڵەكەی شیروانە فشاریكی زیاتری هێنایە سەر یانەی نەورۆز بۆیە یاریزان دیار عەلی لەدەقیقەی 79 توانی گۆڵی یەكەمی نەورۆز تۆماربكات  یارییەكە بەرەو كۆتایی هەنگاوی دەناو لەدەقیقەی یەكی زیادكراو شوانە محمود توانی گۆڵی بەرامبەر بۆ نەورۆز تۆماربكات و یارییەكەش بەدوو گۆڵ بۆ هەرلایەك كۆتایی هات.

q2in8E4Gnq4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە