کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی عیراق یاسای خانەنشینی هەمواردەكاتەوە

.

10:46 PM - 30/10/2019

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: پەرلەمانی عیراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەی هەمواری یاسای خانەنشینی یەكگرتوو كردوە‌و بەپێی پڕۆژەكەش تەمەنی خانەنشینی كەمدەكرێتەوە.
راشیگەیاند: لە گرنگترین خاڵەكانی نێو هەمواری یاساكە ئەوەیە، تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە كەمدەكرێتەوە بۆ 60 ساڵ. هەروەها هەر كەسێك بیەوێت بە ویستی خۆی خانەنشین ببێت، دەتوانێت لە تەمەنی 45 ساڵی داوای خانەنشینی بكات، بەمەرجێك 15 ساڵ خزمەتی هەبێت، بەمەش هەلی دامەزراندن بۆ دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان زیاد دەكرێت.

I7MIfLo_XHY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە