کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چیڵسی بەگۆڵێكی میچی باتچوای لەئەیاكسی بردەوە

.

04:03 PM - 24/10/2019

 لەیاریەكانی جەولەی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەڵام لەركابەریەكانی كۆمەڵەی هەشتەم یانەی چیڵسی لەیاریگای یۆهان كرۆیف ئەرێنا بووە میوانی یانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی.
لەگێمی یەكەمدا یاریزانانی هەردوو یانە چەندین جار مەترسیان بۆ سەر گۆڵی یەكتر دروستكرد، بەڵام سەرجەم ئەو هەوڵانە بێ ئەنجام بوون و دواجار ئەو گێمە بەیەكسان بوون و بەبێ تۆمار كردنی گۆڵ كۆتایی هات.
لەگێمی دووەم و لەچارەكی یەكەمی ئەو گێمەدا ئاستی یاریەكە پاشەكشەی بەخۆوەبینی بەڵام دوای ئەنجامدانی گۆڕانكاریەكان لەلایەن راهێنەرانی هەردوو یانەوە یاریەكە ئاستێكی بەرزتری بەخۆوە بینی و هێرشەكانی هەردوو یانە بۆ سەر گۆڵی یەكتر زیادی كرد و دوای لەدەستدانی چەندین هەلی ئاسانی گۆڵ تۆماركردن و لەدەقیقەی 86 دا میچی باتچوای بیچدەنگی شكاند و توانی گۆڵێك بۆ چیڵسی تۆمار بكات.
هەر بەو تاكە گۆڵە یانەی چیڵسی یاریەكەی لەئەیاكس بردەوە و بە6 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەدوای ئەیاكسی پێشەنگ پلەی دووەمی ریزبەندی گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە