کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆپیك‌و هاوپەیمانەكانی پابەندن بە سەقامگیری بازاڕەكانی نەوتەوە

.

04:42 PM - 16/10/2019



 ئەمینداری گشتی رێكخراوی ئۆپیك رایدەگەیەنێت، ئۆپیك‌و هاوپەیمانەكانی تاكۆتایی ساڵی داهاتوو پابەندن بە سەقامگیری بازاڕەكانی نەوتەوە.
(محەمد باركیندۆ) ئەمینداری گشتی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك) لە میانی بەشداریكردنی لە كۆنگرەیەكی ئابووری لە نیودلهی پایتەختی هیندستان وتی، ئۆپیك‌و هاوپەیمانەكانی تاكۆتایی ساڵی 2020، پابەند دەبن بە جێبەجێكردنی رێوشوێنەكانی سەقامگیركردنی بازاڕەكانی نەوتەوە، بەتایبەتیش كە ئێستا بڕیكی زۆر نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا خراوەتەڕوو.باركیندۆ ئاماژەی بەوەشكردووە، ئۆپیك‌و وڵاتانی تری بەرهەمهێنی نەوت لەدەرەوەی رێكخراوەكە، لەسەدا 136 پابەندبوون بە جێبەجێكردنی رێككەوتنی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتەوە، هەموو هەوڵێكیش دەدەن بۆ ئەوەی پارێزگاری لەو رێككەوتنە بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە