کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەمید دەروێش سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی كرد

.

06:06 PM - 30/08/2019

بە هاوڕێیەتی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و وەك وەفایەكی لەبیرنەكراو  بۆ خەباتی سەرۆك مام جەلال، حەمید دەرویش سكرتێری حزبی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا چەپكەگوڵی ڕێز و وەفای لەر مەزاری سەرۆك مام جەلال دانا.
لە لێدوانێكشدا بۆ رۆژنامەنووسان سكرتێری حزبی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا پەیامێكی ئاراستەی تەواوی یەكێتیەكان كرد و داوای لێكردن لە سەر رێبازی كوردپەروەرانەی سەرۆك مام جەلال درێژە بە خەبات بدەن لە پێناو بەدیهێنانی كوردستانێكی ئازاد.
 راشیگەیاند: لە مێژووی حزبایەتی و تێكۆشان و باردۆخە دژوارەكان لە رۆژئاوای كوردستان هەمیشە سەرۆك مام جەلال هاورێ و  هاوكارێكی باشیان بووە و هەر بۆیە هەموو كات لە یاد و یادەوەرییان بە زیندووی یادی دەمێنێتەوە .
هەروەها حەمید دەروێش سكرتێری حزبی پێشكەوتنخوازی كورد لەسوریا سەردانی مەزاری تێكۆشەرانی یەكێتیی عادل موراد و عەبدولڕەزاق فەیلی كرد و چەپكە گوڵی رێزلێنانی لەسەر گڵكۆكانیان دانا.
سكرتێری حزبی پێشكەوتنخوازی كورد لەسوریا لە لێدوانێكدا رایگەیاند: عادل موراد و عەبدولڕەزاق فەیلی و چەندین تێكۆشەری دیكەی قارەمانی یەكێتیی رێگا رۆشنكەرەوەی ئازادی و دیموكراسی بوون و توانیان لەماوەی ژیانیان مێژووییەكی شكۆدار بۆ خۆیان تۆمار بكەن.
لای خۆیەوە لەتیف نێروەیی وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەی بەوەدا: دەتوانن حەمید دەروێش وەك ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی تەماشا بكەن لەڕووی مەعنیەوە، چونكە هاوكارێكی بەردەوامی یەكێتیی بووە لەسەرەتاكانی دامەزراندنیەوە.

xJTugBnh05I

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە