کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی پاركی گشتی سەیدسادق نوێدەكرێتەوە

.

08:50 PM - 06/02/2026

بەبریاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پاركی گشتی سیدسادق نوێ دەكرێتەوە‌و بڕی 300 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە.

كۆچەر والی، سەرۆكی شارەوانی سیدسادق لەلێدوانێكدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان ڕایگەیاند، پاركی گشتی سەیدسادق لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی نوێ دەكرێتەوە‌و بڕی 300 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە، لە ئێستاشدا كاركردن لە پاركەكە دەستیپێكردۆتەوە، ئەوە لەكاتێكدایە ماوەی 10 ساڵە پاركەكە تێكچووە‌و هاووڵاتیان نەیانتوانیووە بەكاری بهێنن.


 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە