.
09:51 AM - 06/02/2026
بەڕێزان مەكتەبی سیاسی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان
لەیادی 32 ساڵەی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستاندا ، پیرۆزباییەكی گەرم لە بەڕێزتان وگشت ئەندام و لایەنگرانی یەكگرتوو دەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەماوەی چەند ساڵی كاركردنی لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستاندا رۆڵێكی ئیجابیی و میانڕەوانەی بۆ پرسەكان هەبوە و بەشێکی رەسەنی دیمەنی سیاسیی وڵاتەکەمانە.
لەم بۆنەیەدا كە هەرێمی كوردستان و عێراق لە بەردەم چەند پرسێكی گرنگ و هەستیاری ناوخۆیی و ناوچەییدایە ، لەپێناوی بەرژەوەندیەكانی گەل و هەرێمەكاندا ئومێدەوارین یەكگرتوی ئیسلامی بەو گیانەوە رۆڵی هەبێت لە پتەوكردنی لێكگەیشتن و هاوبەشێتی نێوانی حزب و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان بۆ تێپەراندنی ئەم قۆناغە و دابینكردنی ئارامی و ئۆقرەیی بۆ هەموان .
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە