کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی هەسەدە و وەزارەتی بەرگری سوریا كۆبوونەوە

.

08:20 PM - 06/02/2026

 

وەفدێكی وەزارەتی بەرگریی سوریا سەردانی حەسەكەی كرد و لەگەڵ فەرماندەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات -هەسەدە، تاووتوێی پرۆسەی تێكەڵكردنی سەربازییان كرد.

وەفدەكە وەزارەتی بەرگریی سوریا، لەلایەن عەمید حەمزە حەمیدی سەرۆكی دەستەی ئۆپراسیۆنەكان لە سوپای عەرەبی سوریا سەرۆكایەتی كراوە و لەلایەن سیپان حەمۆ و چیا كۆبانێ ئەندامانی فەرماندەیی هەسەدەوە پێشوازیان لێكراوە.

میدیای بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بڵاویكردەوە، سەردانی وەفدەكە لە چوارچێوەی تەواوكاری جێبەجێكردنی بڕگەكانی ڕێككەوتنی 29ی كانوونی دووەم و تاوتوێكردنی هەنگاوەكانی پرۆسەی تێكەڵاوبوونەوە.

میدیای ڕەسمی سووریاش ئاماژەی بەوەكردوە، لە كۆبوونەوەكەدا ڕێكارەكانی تێكەڵاوكردنی ئەندامانی هەسەدە بە دامەزراوە سەربازییەكان و ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی سووریا و هەسەدە تاوتوێكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە