کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەكسیۆس: ئێران و ئەمریكا ئامادەكاریی بۆ بەڕێوەچوونی خولێكی تری دانوستان دەكەن

.

08:16 PM - 06/02/2026

 

ئامادەكاریی دەكرێت بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا، خولێكی تری دانوستان لە نێوان ئەمریكا و ئێران، لە مەسقەت بەڕێوەبچێت، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیش راگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، نایەوێت هیچ جۆرە چالاكییەكی ئەتۆمی لە ئێراندا ببینێت. 

رافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ئامادەیی ئاژانسەكەی راگەیاند، بۆ ناردنی پشكنەرەكانی بۆ ئێران بە مەبەستی پشكنینی دامەزراوە ئەتۆمییەكان.

بەگوێرەی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، ئێران لە دانوستانەكانی مەسقەت ڕەتیكردۆتەوە كۆتایی بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی بهێنێت، بەڵام ئامادەیی دەربڕیووە كاربكەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی دیبلۆماسی‌و دووركەوتنەوە لە جەنگ، 

هاوكات پێگەی هەواڵی ئەكسیۆس ئاشكرایكردووە، ئامادەكاریی دەكرێت بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا، خولێكی تری دانوستان لە نێوان ئەمریكا و ئێران، لە مەسقەت بەڕێوەبچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە