کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێنج كەس لەكاتی هەوڵدان بۆ چوونە ناو سوریا دەستگیركران

.

01:48 PM - 28/12/2025

 پێنج كەس كە ئەندامانی پێشووی رژێمی بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشووی سوریایان تێدابووە ، لەكاتی هەوڵدان بۆ چوونە ناو وڵاتەكە دەستگیركراون، لەو بارەوە  وەزارەتی بەرگریی سوریا بڵاویكردەوە پاسەوانانی سنوور پێنج كەسیان لەگوندەكانی  تەرتوس دەستگیركردووە، لەكاتێكدا هەوڵیان دەدا بە شێوەیەكی نایاسایی بچنە ناو خاكی سوریاوە و لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیش لەگەڵ ئەو كەسانەی دەستگیركراون دەریخستووە بەشێكیان ئەندامی رژێمی پێشوون،

وەزارەتی بەرگری سوریا ئەوەشی خستۆتەڕوو،  ئەم ئۆپراسیۆنە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی سوپایە بۆ پاراستنی سنوورەكان و رێگریكردن لە هەر هەوڵێكی دزەكردنی نایاسایی، بە مەبەستی دڵنیابوون لە پاراستنی ئاسایشی نیشتمان و سەلامەتی خاكەكەی.
لەلایەكی ترەوە وەزارەتی بەرگری سوریا لەبەیاننامەیەكی جیاوازدا ئاماژەی بەوەكردووە هێزەكانی پاسەوانی سنووری سووریا، گرووپێكی 12 كەسییان لە كاتی هەڵاتن بەرەو لوبنان دەستگیركردووە، وەزارەتەكە رایگەیاندووە، ئەو كەسانەی دەستگیر كراون، سەر بە رژێمی پێشوون و بەشێكیشیان پلەداری سەربازین، بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی بەرگری دەستگیركردنەكە لە نزیك شارۆچكەی (تەلكەلەخ) لە پارێزگای حومس بووە و هەموو دەستگیركراوەكان تەسلیمی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە