کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پوتین:بەهێز ئامانجەكانمان لە ئۆكرانیا بەدەست دەهێنین

.

01:30 PM - 28/12/2025

 روسیا هۆشداری دەداتە  ئۆكرانیا و دەڵێت، ئەگەر هەوڵە دیبلۆماسییەكان شكست بهێنن ، بەهێز ئامانجەكانیان لە ئۆكرانیا بەدەست دەهێنن.

ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا رایدەگەیەنێت، ئۆكرانیا پەلە ناكات لەكۆتاییهێنان بەململانێكان، سەرەڕای ئەوەی مەرجی گونجاوی بۆ كۆتاییهێنان بەو ناكۆكییە پێشكەش كردووە، سەرۆكی روسیا راشیگەیاند كەسانی زیرەك لە رۆژئاوا ئامۆژگاری دەسەڵاتدارانی كیێڤ دەكەن، بۆ قبوڵكردنی مەرجی شایستە بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان، هەروەها مەرجی بنەڕەتی پێشكەش دەكەن بۆ گرەنتیكردنی ئاسایشی درێژخایەنی ئۆكرانیا و  گەڕاندنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ روسیا و بوژاندنەوەی ئابووری كییڤ، هەر بۆیە ئەگەر دەسەڵاتدارانی ئۆكرانیا چارەسەری ئاشتیانەیان نەوێت،روسیا سەرجەم كێشەكان بە بەكارهێنانی هێز چارەسەر دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە