.
11:19 PM - 27/12/2025
بەهۆی دۆخی كەشوهەوا و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی خوێندكاران، بەبڕیاری پارێزگاری كەركوك سبەینێ لە بەشێك لەناوەندەكانی خوێندن كرایە پشووی رەسمی.
بەپێی راگەیەندراوێكی ئیدارەی پارێزگای كەركوك، رێبوار تەها پارێزگاری شارەكە، بڕیاریداوە بە راگرتنی دەوامی رەسمی بۆ رۆژی سبەینێ یەكشەممە، لە سەرجەم باخچەكانی منداڵان و خوێندنگە سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییەكان لە سەرتاسەری پارێزگاكەدا. ئەو بڕیارەش لەژێر رۆشنایی راپۆرتەكانی كەشناسی و پەروەردەی كەركوك، بەهۆی بەردەوامیی دۆخی نالەباری كەشوهەوا، شەپۆلی بارانبارین و دابەزینی پلەكانی گەرما دراوە، ئەوەش لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی خوێندكاران.
بەپیی راگەیەندراوەكە، دەوامی رەسمی لە فەرمانگە حكومییەكان و كۆلێژەكان وەك رۆژانی ئاسایی بەردەوام دەبێت
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە