کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كارنامەی یەكەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاوكرایەوە

.

11:05 PM - 27/12/2025

رۆژی دووشەممە، یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەدەچێت، بەپێی كارنامەی دانیشتنەكە، ئەندامانی  ئەنجومەنەكە سوێندی یاسایی دەخۆن، هەروەها لە دانیشتنەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرەكانی هەڵدەبژێردرێن.

رۆژی 11ی11ی2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو، دواتریش كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی راگەیاند و رۆژی 14ی12ی2025 دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەند كرد.

چەند رۆژی رابردووش، دكتۆر لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق، رۆژی 29ی 12ی بۆ یەكەمین دانیشتنی خولی نوێ ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە