.
10:56 PM - 27/12/2025
لە هەرێمی كوردستان خواست لەسەر مریشكی زیندوو زیاتربووە و هاووڵاتیان بەرێژەیەكی بەرچاو بەراورد بە جۆرەكانی تری گۆشت گۆشتی مریشك بەكاردەهێنن، لەوبارەیەوە رێدێر سدقی،بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە دهۆك تایبەت بەگەی كوردستانی راگەیاند،ساڵ بەساڵ خواست لەسەر مریشكی زیندوو زیاتر دەبێت و رێگری لەهیچ كەسێكیش ناكەن كە مریشكی زیندوو بفرۆشێت بەو مەرجەی لە ژێر رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستیابێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق بڕیاریداوە لەسەرەتای ساڵی نوێی 2026 هاوردەكردنی مریشكی بەستوو بۆ ناوخۆی عیراق قەدەغە بكرێت
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە