.
01:53 PM - 10/11/2025
جێگری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی یەکێتی، بە بودجەی 400 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەك لە زانکۆکەیاندا جێبەجێ کراون.
لە چەند مانگی ڕابردوودا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی چەندین پێداویستی بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکیی سلێمانی دابین کردووە و چەند پرۆژەیەکی بۆ کردوون، د. عەلی قادر جێگری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی راگەیاند، ئەم کار و خزمەتگوزارییانە لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، بە سەرپەرشتیی دکتۆر هاوڕێ شێخ دارۆ کراوە، ئەو بودجەیەی کە بۆ جێبەجێکردنی ئەم پێداویستی و کارانە تەرخان کراوە، 400 ملیۆن دینارە.
سەبارەت بە وردەکاریی پڕۆژەکان، وتیشی، بینایەکی گەنجینەی ناوەندیمان بۆ دروست کراوە کە دوو نهۆمە، پێشتر ئەم گەنجینە ناوەندییەمان نەبوو، خزمەتێکی زۆری لایەنی کارگێڕی و دارایی زانکۆمان دەکات، جگە لەوە، شەش هەزار و 145 ڕۆب بۆ ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکاران دروستکراوە، هەروەها ڕۆب بۆ سەرجەم مامۆستایان و ئەنجومەنی زانکۆ بە تازەترین دیزاینی مۆدێرن ئامادە کراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا بەشەناوخۆییەکان سەرجەمیان نۆژەن کراونەتەوە، کە شوێنی حەوانەوەی خوێندکارانمانە و لە ڕووی تەندروستی و حەوانەوە کارێکی زۆر گەورەیە و بەرز دەینرخێنین.
هەروەها باسی لە دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن کرد و ئاماژەی بەوەکرد، داتاشۆ و کورسیی خوێندن بۆ هۆڵەکان دابینکراوە، کە ئەمەش هاوکارێکی باشە لە دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاوی خوێندن بۆ خوێندکاران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە