.
12:18 PM - 10/11/2025
(یەکێتی لە خۆڵەمێشەوە بۆ مەشخەڵان)
بە درێژای مێژووی ئەم حیزبە هەوراز و نشێوی زۆر ئەبینین سەرەتایەک پڕ حەسرەت و رۆژگارێک دوای مالوێرانی کورد و ئاشبەتاڵ لە چایخانەیەکی بچکۆلەی دیمەشقەوە کۆمەڵێک سوارچاکی خەباتگێری کورد مەسیح ئاسا نەفەس ئەکەنەوە بە بەر شاخ و پێدەشتی مردووی نیشتیمانا و هاژە ئەگێرنەوە بۆ تاڤگەوە و شەپۆل ئەدەنەوە بە رووبار و خاک ئەکەن بە مۆتەکەی دوژمنان ولە بادینانەوە بۆ دۆڵی بالیسان دۆزەخ بۆ دوژمن جار ئەدەن و لە کۆیە و دەشتی هەولێر بۆ رانیە و قەڵادزێ حەیران و لاوک بە دەنگی سیمنۆف دەچرنەوەو دەدین بە گوێی بەعسیەکانا، لەهەلەبجەوە بۆ گەرمیان جلی پێشمەرگە بۆ شاخ وئەدروون و خۆشیان وەک هەڵۆ لەسەر ترۆپکی پیرەمەگرونەوە بۆ قەرەداغ لەشەقەی باڵ دەدەن و هەموو شەوێک دەگەرێنەوە سلێمانی تا بەیانی دەبنە نارنجۆکێ و لە ئامێزی گەرمی شارا ناهێلن دوژمن وەنەوز بدا. بەدرێژای ئەو رۆژگارە سەختانە کە خاک بێبەر و دار بێ سەمەر و ئاسمان ووشک و هەوا خنکاو ئەو رۆژگارر یەکێتی نازی نیشتیمانی لە کۆڵگرت و بەو هەموو هەلدێرەوە ئەو کاروانی خەباتە درێژەی بوو تا سەرۆکەکەی گەشتە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق و یەکەم سەرۆکی کورد لە مێژوودا مام جەلال تاڵەبانی بوو.
لەگەڵ چوونی جەنابی مام جەلال بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی و سەرقاڵبوونی بە سیاسەتی نێودەوڵەتی و زۆربوونی رەهەندی فکری جیاواز لەناو یەکێتی دا رۆژ دوای رۆژ ئەم قافلەی خەباتە خاوتر دەبووەوە، ئەم دارە پیرە سێبەردارە تا دەهات رەنگی خەزان دایدەپۆشی تا نەخۆشی ئەو حەکیمەی کە هەموو برینە قوڵەکانی جەستەی یەکێتی لەبەردەستی ئەودا زۆرجار ویردێکی کوردانە یان عاسایەکی شۆرگێرانە چارەی دەکرد لەگەل نەخۆشکەوتنی ئەودا ئێمەش کەوتین هەتا ئەو نەخۆشتر ئێمە زیاتر بێرەنگ ئەبووین ئەو رۆژەی کە سەرۆک کۆچی کرد ئیدی ئێمە هەرهەموومان بێ گیان کەوتین، رەنگمان لێ رۆی، دەنگمان لێرۆی، ئەوانەمان کە ماینەوە چل و چێوێک بە کەڵکی هیچمان نەئەگرت. زۆر شتمان چوو ئەوەی هەمانبوو هیوا بوو. هیوا بە تۆ کە بێیتەوە و وەک تەیری عەنقا لەگەل خۆتا بمانسوتێنی و ببینەوە خۆڵەمێش و هەر واشتکرد سووتایت وسووتاین و دروستبووینەوە سەرۆکم، ئەوا مودەتێکە لە خۆڵەمێشیا خۆمان ساز ئەکەین و جاڕی هەستانەوە ئەدەین و ئەمجارە بە دەنگێکی دلێرەوە لە خۆڵەمێشەوە هاتوووینەوە
پرین لە دەنگ
پرین رەنگ
پرین لە سرودێکی قەشەنگ
مەشخەڵانین
شۆرشی هەموو کوردین
گڕی بڕوای
گەنج و لاوی نەبەردین
بە دەنگی بەرز ئەم شیعرەی پێشمەرگەیەکی جەلالی (حەمەی براحەمە) ئەدەین بە گوێی نیشتمانا
من یهکێتیم
مهسیح ئاسا پرشنگ ئهدا گڕی نوورم
بۆ کهس نیه توانج باوێ
لهلاپەڕهی مێژووی سوورم
تابههار بێت من سهوز دهبم
تاگوڵ مابێ من دهمێنم
لهڕووهکی ئهم ووڵاته پرسیاربکهن
،بهسهرکامیانا نهرژاوه قوڵپی خوێنم
کوردێک مابێت
بۆپێش دهڕۆین ڕێگامان سهختو ههڵدێره
گاڵۆکێکمان لهدهستایه
سهری مێژوی پێبسپێره
د. چیا براحەمە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە