.
10:28 AM - 10/11/2025
سبەینێ سێشەممە پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی شەشەمین خوولی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەست پێدەکات.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق سبەینێ سێشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عیراق بەڕێوەدەچێت و لە سەعات 7:00 ی بەیانی دەرگای بنکەکانی دەنگدان بەرووی دەنگدەراندا دەکرێنەوە و تا سەعات 6:00 ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق، ٢١ ملیۆن و و ٤٠٤ ھەزار و ٢٩١ دەنگدەری تۆمارکراو ھەیە، و لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت یەک ملیۆن و ٣١٣ ھەزار و ٩٨٠ دەنگدەری تایبەت و ٢٦ ھەزار و ٥٣٨ ئاوارەی ناوخۆیی دەنگ دەدەن.
هەروەها بۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتی 20 ملیۆن و 63 هەزار و 773 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، کە بەسەر هەشت هەزار و 703 بنکە و 39 هەزار و 285 وێستگەدا دابەشبوون.
بۆ پرۆسەی دەنگدانی ئەمساڵ دەنگدەر تەنها بە کارتی دەنگدانی بایۆمەتریی دەتوانێت بەشداریی لە پرۆسەی دەنگداندا بکات، ئەگەر لە رێگەی ئامێری پەنجەمۆری ئەلیکترۆنییەوە نەتوانرا پەنجەمۆری بناسرێتەوە، ئامێری ناسینەوەی روخسار بەکاردەهێنرێت کە لەسەرجەم وێستگەکانی دەنگدان بەردەست دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە