کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كابینەی جیاكاریی و ئابڵوقەی زۆنی سەوز

.

07:13 PM - 08/11/2025

زیاتر لە پێنج ساڵە ئەم کابینەیە دەستبەکارە و جێگری دەوەمی سەرۆکی پارتی لە دەرەوەی بنەمای هاوبەشی و شەراكەت، بە زمانێكی توند و سیاسەتێكی توندتر مامەڵە دەكات و هیچ یەكێک لەو بەڵێنانەی نەبردە سەر، كە دەبوو لە پێكهێنانی حكومەت و بەڕێوەبردن پێوەی پابەند بووایە، لەسەرو هەموو پێشێلكارییە یاسایی و سیاسیەكانیش دروستكردنی حكومەتێكی دیكەی سێبەر بوو لەناو حكومەتدا و لە بەرامبەر هەر وەزێرێكی یەكێتی یان لایەنێكی دیكە، وەزیرێكی تری پارتی بە دەسەڵات و ئەركی زۆرترەوە ژێر بەژێر دانراوە و راسپێردراوە.
ئەمجۆرە كاركردنە دواجار فۆڕمی حكومڕانیەكەی بۆ ئاستێكی دیكەی خراپ گۆڕێ و هەموو جومگە سەرەکیەکانی ئەم کابینەیە بۆ سادەترین ئەرک و بەرپرسیاریەتی گەڕێنراوەتەوە بۆ سەرۆكی حكومەت، لە مووچە و قوتی خەڵكەوە، بۆ پرۆژە و شتە ستراتیژییەكان، بۆ دانووستان و مامەڵەكردن لەگەڵ نێردە و كایەی دیپلۆماسی، گرفتە گەورەكەش لەوەدابووە كە هیچ یەک لەو پرسانەی لەسەر بنەمای سازان چارەنەكردوە و بەڵكو بە زمانی هەڕەشە و توڕەیی و كاردانەوە و پەرچەكردار مامەڵەی كردووە، یان بەرگێكی حزبی پێوە لكاندون و كردوونی بە دەستكەوتی حزبی.
بەرپرسیاریەتی و ئەركی بەڕێوەبردنی وڵات، بەوە نایەتەدی سی و پێنج ملیار دۆلار قەرزار بی و وەك خۆڕاگر و پاڵەوان خۆت نیشان بدەیت و بە خەڵك بڵێی بە تەنهام، ئەوە لە حكومڕانیەكی تەندروست ناوەشێتەوە، هەرچی سەرەداوی پەیوەندییە لەگەڵ بەغداد نەتهێشبێت و بە ویست و ئارەزوش هەڕەشە بكەیت و مل نەدی بۆ ئیرادەی رێككەوتن و چاككردنی پەیوەندییەكان. لەسەرو هەموو ئەوانەشەوە جیاكاریی لەبەرامبەر سلێمانی و زۆنی سەوز بكەیت و پێنج ساڵە لە ژێر فشار داتنابێ و تازە بە تازە بتەوێت وا خۆت نیشان بدەیت كە خزمەتی سلێمانی دەیكەیت.
پرۆژە و بەڵێنەكانت بۆ ئاوەدانی و قسەكانتان لە هەڵمەتی بانگەشە گوایە لە خەمی چارەسەركردنی بنەڕەتیانەی كێشەكانن، تەنها وەك قسەیەكی راگوزەری هەڵمەتی بانگەشە دەمێنێتەوە و هیچ شتێك بۆ خەڵك ناكەن، بەڵكو لە ئێستاوە لە پەیام و قسەكانتان دیارە ئەوەی دەتانەوێت تەنها هەوڵدانە بۆ دروستكردنی گەڕێكی دیكەی ناكۆكی و ململانێ لەگەڵ بەغداد و پەكخستنی زیاتری ژیانی خەڵك و برسیكردنی زیاتری خەڵك، بەڵام خۆشبەختانە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان یەكێتی و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ـ یان هەیە و دەتوانێت بەڵێنەكان بكات بە كردار و چەوتیەكانی ئێوە راست بكاتەوە و نەیەڵێت سیاسەتی چەوت باری سەرشانیخەڵك زیاتر و گرانتر بكات، خەڵك متمانەی بەسەرۆكی یەكێتیە و هەر بە دەنگدەری ئەو دەمێنێتەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە