.
04:01 PM - 08/11/2025
تۆڕی چاودێرانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای دەكات، قەرەباڵغترین و سەرنجڕاكێشترین كەرنەڤاڵی جەماوەریی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان، لەلایەن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە ئەنجامدراوە.
بەپێی بەدواداچوونی تۆڕی چاودێرانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، كە لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكان ئەنجامیداوە، باس لە وردەكاری بانگەشەی لایەنە سیاسییە جیاوازەكان دەكات و ئاشكرایكردووە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق گەورەترین و قەرەباڵغترین و سەرنجڕاكێشترین بانگەشە و كەرنەڤاڵی جەماوەری بەڕێوەبردووە.
لەهەمان كاتدا پەیامەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆرترین كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و پشتگیریی جەماوەریی لێكراوە، بەجۆرێك جەماوەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەم هەڵبژاردنەدا زۆر زیادیكردووە بە بەراورد بەهەڵبژاردنەكانی پێشوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە