.
01:13 PM - 26/10/2025
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: پێویستە خەڵکی ناڕازیی هەولێر و یەکێتییەکان لەم هەڵبژاردنەدا پێگەی یەکێتی لە بەغدا بەهێزتر بکەن.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:''دوێنێ سەرۆک بافڵ لە کۆیە راستییەکی روونکردەوە کە وتی یەکێتی لە چەند ساڵی رابردوودا بە 18 کورسییەوە، بە تەنها قورسایی و پێگەی لە هەموو لایەنەکانی دیکە زیاتر بوو و کاری زیاتری کرد، ئەی ئەگەر ئەمجارەیان ژمارەی کورسییەکان زۆر زیاتر بکات، دەبێت یەکێتی چەندە بەهێزتر و کاریگەرتر کار بۆ چارەسەری کێشەکان بکات؟''.
قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەی 12ی عەنکاوە و کوران رایگەیاندووە:'' هەڤاڵانی یەکێتی لەم دوو هەفتەیەدا هەوڵ بدەن زۆرترین خەڵک هان بدەن بۆ دەنگدان بە یەکێتی، چونکە بە راستی ئەوەی لە بەغدا دەتوانێت و دەیەوێت کێشەکان چارەسەر بکات، یەکێتییە و بەس''.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە