.
10:42 PM - 25/10/2025
ئەدهەم بارزانی، كەسایەتی سیاسی كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەری كەسایەتییەكانی سنووری قەزای پێنجوێندا كرد، كە بۆ پشتیوانی لە لیستی ٢٢٢ ـی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕێكخرابوو.
لەمیانی كۆبوونەوەیەكی جەماوەری كەسایەتییەكانی سنووری قەزای پێنجوێن كە بۆ پشتیوانیكردنی لیستی ٢٢٢ ڕێكخرابوو،و ئەدهەم بارزانی، كەسایەتی سیاسی كوردستان تیایدا ئامادەبوو، چەند وتەیەكی لەسەر دۆخی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان بۆ ئامادەبووان باسكرد و تیشكی خستەسەر ئەو ئازادیەی كە لەم سنوورە هەیە، هەروەك داوای لە ئامادەبووان كرد، بچن دەنگ بدەن و كەسانی باش هەڵبژێرن. ئاشكراشیكرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا بە رەسمی رای خۆی ئاشكرا دەكات كە پشتگیری چ لایەنێك دەكات .
لایخۆشیەوە، دلاوەری حاجی عوسمان بەخێرهاتنی میوانەكان و ئەدهەم بارزانی كرد كە بۆیەكەم جار لەقەزای پێنجوێنەوە پەیامی خۆی بڵاوكردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە