.
12:31 PM - 26/10/2025
وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتنی تەمویلی مووچەی مانگی ئابی بۆ سەر هەژماری بانكی وەزارەت لە لەیەن بەغدادەوە راگەیاند.
لەوبارەیەوە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد،بڕی 945 ملیار و 817ملیۆن دینار وەك تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
پێشتریش، تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق، ئیمزای لەسەر ناردنی مووچەی مانگی ئاب كردبوو. بەپێی زانیارییەكان، هەر ئەمڕۆ لیستی مووچە ڕادەگەیەندرێت و هەوڵدەدرێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە سەرجەم مووچەخۆران مووچەكانیان وەربگرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە