کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ لەم ناوچانە نەوتی سپی دابەش دەکرێت

.

10:13 AM - 26/10/2025

 

ئەمڕۆ لە شارەدێی سیروان و شارۆچکەی ڕانیە، نەوتی سپی ماڵان دابەش دەکرێت کە هەر بەرمیلێکی بە 104 هەزار دینارە.


ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ڕانیە، ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت پێویستە هاووڵاتیان سەردانی بریکارەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە کارتی وەرگرتنی نەوت، چونکە هەر هاووڵاتییەک کارتی نەوتی بەسەرچووبێت ئامێرەکە ناتوانێت قبوڵی بکات و پێویستە سەردانی دارایی ڕانیە بکات بۆ ئەوەی بەزووترین کات کارتەکانیان بۆ کارا بکرێت.


دەشڵێت، بڕیاری لیژنەی سوتەمەنیمان وایە پرۆسەی دابەشکردن لە گەرەکی (ڕۆژستی، بیتوێن ستی، ڕانیەی نوێ، دابان، تیتۆکە، ماردین کۆدۆ ئازادی داستان کارۆخ شارەوانی ) دەست پێبکات کە بڕی (40) تانکەر پێشنیوەڕۆ لەلایەن لیژنەی سوتەمەنی دابەشی گەرەکەکانی ناو ڕانیە دەکرێت.


هاوکات لیژنەی سووتەمەنی شارەدێی سیروان لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتییانی سنوورەکەی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە نەوت دابەش دەکرێت و، پێداویستیەکانی وەرگرتنی نەوت بریتیە لە کارتی ئەلکترۆنی نەوتی سیروان و بڕی 104 هەزار دینار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە