.
09:27 AM - 26/10/2025
لە چوارچێوەی بانگەوازییەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بڕیارەکانی کۆنگرەی 12یەمینی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"، بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی هەنگاوێکی دیکەی بۆ قۆناغی دووەمی پرۆسەکە نا و بەشێکی هێزەکانی لە سنووری تورکیاوە کشاندەوە.
لە بەیاننامەیەکدا "بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئازادی" ڕایگەیاند، وەک هەنگاوێکی نوێی کرداری بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ی پەکەکە، دەستیان کردووە بە کشانەوەی ئەو هێزانەیان لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا کە "لەبەردەم ئەگەری مەترسیی پێکداداندان."
بەگوێرەی بەیاننامەکە، کشانەوەکە بەرەو "هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا"(هەرێمی کوردستان) دەبێت و بەشێک لەو هێزانەی کە گەیشتوونەتەوە، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئامادە بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە