کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەئامادەبوونی سەرۆك بافڵ كەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی ٢٢٢ ـی (ی.ن.ك) لە كۆیە بەڕێوەچوو

.

08:24 PM - 25/10/2025

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی ٢٢٢ ـی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەهۆڵی وەرزشی نەوزاد محەمەد لە كۆیە بەرێوەچوو.

لەمیانی كەرنەڤاڵەكەدا سەرۆك بافڵ وتارێكی پێشكەش كرد ‌و  تێیدا بە ڕوونی مەرج و ستراتیژی یەكێتی بۆ قۆناغی داهاتوو خستەڕوو، چ لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و چ لە بەغداد. هەروەك جارێكی تر تەئكیدی كردەوە، حكومەت پێكنایەت ‌و ناچینە ناو حكومەتێك تا نەزانین هەموو شارەكان وەك یەك سەیردەكرێت ‌و خزمەت دەكرێت.

سەبارەت بە هێز و توانای یەكێتی، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەكێتی لە سەرجەم پارچەكانی كوردستان بەهێز و خۆشەویستە و ئەگەر هەڵبژاردنێكیش لە هەر چوار پارچەی كوردستان بكرێت، ئەو كاتە دەزانن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هێزی یەكەمە.

سەبارەت بەو پێشنیارانەی كە ئاراستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كراون، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، چەندین جار  لە لایەن بەغدادەوە پێشنیاریان بۆ كراوە  كە سلێمانی جیا بكەنەوە، بەڵام  یەكێتی شەهیدەكانی لە بیر ناكات ‌و  سەرجەم ناوچەكانی هەرێم وەك یەك دەبینێت، بۆیە ئەو پێشنیارانەی قبوڵ نەكردووە.

 سەبارەت بە كارەكانی یەكێتی لە خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق    سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، بە 18 كورسی توانیان بەقەد حزبەكانی تر لە بەغداد كاربكەن ‌و خزمەت بە خەڵك بكەن، هەر لە پەیامەكەشیدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لە بەشداری هاووڵاتیان لە رۆژی دەنگداندا كرد و  وتی،پێویستە لەو رۆژەدا بچن دەنگ بدەن بەو كەسانەی لە بەغداد كارتان بۆ دەكات و  هێزی ئێوەیە لە بەغداد.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بە بەرنامەی لیستی  ٢٢٢ رایگەیاند، لە بەغداد تەنها كار بۆ مووچە ناكەن، بەڵكو  بەغداد دەكەن بە دۆستی خۆیان و وا لە بەغداد دەكەن پرۆژە ستراتیژییەكان لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێم ئەنجام بدات و  و ماف و داواكارییەكانی خەڵك بەدەست بهێنن.



 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە