کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زانکۆی کۆیە وەک یەکەمین زانکۆی حکوومی ناوی چووە ڕیزبەندیی "GreenMetric"

.

07:23 PM - 14/12/2024

زانکۆی کۆیە وەک یەکەمین زانکۆی حکوومی لەسەرئاستی هەرێمی کوردستان کە خاوەنداری دەستپێشخەریی "زانکۆی سەوز"ە ناوی چووە ڕیزبەندیی "GreenMetric" بۆ زانکۆ سەوز و ژینگەپارێزەکان.

 

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ی، نوێترین ڕیزبەندیی "GreenMetric" بۆ زانکۆ سەوز و ژینگەپارێزەکان لەسەرئاستی جیهان بڵاوکرایەوە و لەم ڕیزبەندییە نوێیەدا زانکۆی کۆیە وەک یەکەمین زانکۆی حکوومی لەسەرئاستی هەرێمی کوردستان کە خاوەنداری دەستپێشخەریی "زانکۆی سەوز"ە ناوی لەم ڕیزبەندییەدا تۆمار کرا.

 

تۆمارکرانی ناوی زانکۆی کۆیە وەک یەکەمین زانکۆی حکوومی لە چوارچێوەی ڕیزبەندیی ناودار و بەپریستیژی "GreenMetric" هەنگاوێکی گرینگ و دەستکەوتێکی بەنرخە بەتایبەتی بەلەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستییەی کە زانکۆی کۆیە تەنیا لە ماوەی حەوت مانگدا و دوابەدوای ڕاگەیاندنی دەستپێشخەریی "زانکۆی سەوز" لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤ی ڕاستەوخۆ ناوی چووە ئەم ڕیزبەندییەوە.

 

زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانێکی ستراتیژیی گشتگیر و هەمەلایەندا کار دەکات بۆ کاریگەریی زیاتر لە بیاڤە جۆراوجۆرەکانی بواری ئاکادیمی و هاوکات بواری خزمەتکردنی کۆمەڵگە و یەکێک لە حەوت کۆڵەکەی سەرەکیی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کۆڵەکەی سەرەکیی "زانکۆی سەوز"ە کۆڵەکەیەک کە دەخوازێ ڕوانگەیەکی ژینگەدۆستانە و ژینگەپارێزانە بکاتە ڕوانگەی باوی زانکۆی کۆیە تاکوو ئەم زانکۆیە لە چارەسەری پرس و بابەتێکی گرینگ و بەڕۆژی وەک پرسی گەرمبوونی زەوی و گۆڕانکارییە هەرێمییەکان و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە ژینگە بەشدارییەکی کارای هەبێ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە