.
11:00 AM - 01/05/2024
بۆ چەندجارێک سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌رسومی تایبه‌تی رۆژی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستانی بۆ ١٠ی حوزه‌یران دیاریكردووه‌و پشتبه‌ست به‌بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیش سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: "یه‌كێتی پێداگری له‌وه ده‌كات كه هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت و قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان تووشی لاوازی زیاتر نه‌بێت،بۆیه نابێت رێگه بده‌ین ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردنمان له‌ده‌ست ده‌ربچێت".
د.ڕێواز فایه‌ق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ رایگه‌یاند:" جه‌ختكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت، پابه‌ندبوونه به‌ناوه‌ڕۆكی مه‌رسومی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌ش مافی گه‌لی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژێرن بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌تێكی نوێ دابمه‌زرێت".
"پێداگریمان پابه‌ندبوونمانه به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریدا، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنین له‌واده‌ی خۆیدا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش له‌و واده‌یه‌دا نه‌كرێت وسه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كارهێنا لهكێشاندنهوهی مه‌رسوومه‌كه‌ی یان دواخستنی هه‌ڵبژاردن، «به‌بڕوای من وه‌كو كه‌سێكی یاسایی»، دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمدا نییه، به‌ڵكو دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودایه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شبكرێت ئه‌وا كارێكه له ده‌ره‌وه‌ی خواستی یه‌كێتی رووده‌دات، چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت"، رێواز فایه‌ق واده‌ڵێت
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: "ئێمه پێمانوایه، هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی ته‌ندروست له‌هه‌رێم ئاماده‌یه، كۆمسیۆن و یاسا هه‌یه‌و هێزه سیاسییه‌كان ئاماده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن جگه له‌پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵام ئێمه پابه‌ندین به‌و بنه‌ما دیموكراسییانه‌ی كه ماف ده‌دات به‌خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكات"
د.ڕێواز فایه‌ق جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه:"سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی له‌ئاماده‌كاریدان بۆ هه‌ڵبژاردن و لیستی كاندید، به‌رنامه‌ی كاری یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردن، دروشمه‌كانی یه‌كێتی، كاروباره لۆجستی و ته‌كنیكییه‌كان هه‌روه‌ها لیژنه‌كانی سه‌رپه‌رشت هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش دروستكراون، سه‌رۆكی لیژنه‌كان و ئه‌ندامانی لیژنه‌كان، وردكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش له‌ناو هه‌ر بازنه‌یه‌كدا كراوه له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كانی یه‌كێتییه‌وه"
"وه‌ك یه‌كێتی پێمانوایه قۆناغه‌كه نه‌گه‌یشتۆته كۆتایی و هیوادارین هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت و ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌رنه‌چێت، چونكه یه‌كێك له‌هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی لاوازبوونی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردنی هه‌ڵبژاردن و نه‌بوونی دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی و راسته‌قینه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان"، رێواز فایه‌ق واده‌ڵێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە