کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ سەرکردایەتی یەکێتی لەسەر پرسی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە

.

09:57 PM - 17/04/2024

سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن کۆدەبێتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  راگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن و گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی ھەموو ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە کردووە، لە کۆبونەوەکەیاندا گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەن.

بڕیارە ١٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە