کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ خێزان و بنەماڵەی کۆچکردوو مامۆستا کامیل ژیر

.

04:28 PM - 30/04/2024

بەڕێزان/ خێزان و بنەماڵەی کۆچکردوو مامۆستا کامیل ژیر 

‎بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا کامیل ژیر نووسەر، پارێزەر و سیاسەتمەداری گەلەکەمان پێگەیشت لە ناخەوە دڵتەنگی کردین، لە دەستدانی مامۆستا لە دەستدانی سەرمایەی گەورەی گەلەکەمانە. 

پرسە و سەرەخۆشیی دامەزراوەکەمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە کوردپەروەرەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

‎ جێپەنجە و رۆڵی دڵسۆزی و پێگەی مامۆستای نیشتمانپەروەر  لە رووداوەکاندا رەنگی داوەتەوە مامۆستا یاد و یادەوەریەکان و بەرهەمە بە پێزەکانی بۆ هەییشە لەلامان دەمێنێتەوە، نووسینەکان مامۆستا رۆح و زیندوویەتی دەکرد بە  لاپەڕەکانی رۆژنامە و گۆڤارەکاندا، یەکێک لە سەربەرزییەکان بۆ مێژووی کورد پێبەخشینی خەڵاتی جوانترین هۆنراوە بوو، مامۆستا ورەو توانایەکی بەرزی هەبوو تا دواساتەکانی دانەبڕبوو لە نووسین بەقەڵەمەکەی.

داواکارین لە ‎خودای گەورە بە بەهەشتی بەرین شادی بكات و سەبووریمان پێببەخشێت.

باڵیۆز د. محەمەد سابیر

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە