کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەمیر هەورامی: لە ئێستادا خەریکی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی نیسانین

.

01:11 PM - 17/04/2024

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ناکرێت حکومەتی عیراق ژمارەی مووچەخۆری هەرێم نەزانێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کارەکانی دیداری سلێمانی، سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عیراق ئاگاداریکردووینەتەوە کە لیستی مووچەی مانگی 4 بنێرین و لە ئێستادا خەریکی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی نیسانن، دوای تەواوبوونی رەوانەی بەغدا دەکرێت.

وتیشی:" لیستەکانمان ناردووە بۆ بەغدا، جگە لە هێزە ئەمنییەکان کە بە کۆد نێردراوە، دوای پەسەندکردنی لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە رەوانەی هەرێم کرایەوە، لەسەر ئەو بنەمایەش مووچەی مانگی شوبات نێردراوە".

سەمیر هەورامی راشیگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بکەینە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".

ئاماژەیبەوەشكرد، لەوانەیە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دوو بۆ سێ مانگ بیخایەنێت، چونکە پڕۆسەکە ئاسان نییە و 100 ملیاریش بۆ خەرجی مووچە زیاد دەکات.

سەبارەت بە هەڵبژاردن پەرلەمانی کوردستان، باسی ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بکرێت، بە پێچەوانەوە زیانی دەبێت بۆ پێگەی هەرێمی کوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە