کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە عیراق بەشێوەیەکی تەواوەتی ئاودانی کشتوکاڵی زستانە بەدیھاتووە

.

11:53 AM - 01/04/2023

وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عیراق رایدەگەیەنێت، سیاسەتی ئیدارەدانی ئاو سەرکەوتوو بووە و بەتەواوەتی ئاودانی کشتوکاڵی زستانە بەدیھاتووە.

خالید شەممال، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو بە میدیا عیراقییەكانی وتووە، ئەو بڕە بارانەی بەمدواییە لە ناوچەکانی باکوور باریوە سودبەخش و کاریگەر بووە و توانیویانە لە بەنداوەکانی موسڵ و دەربەندیخان و عوزێم و دەریاچەکانی سەرسار و حەبانییە گلی بدەنەوە.

جەختیشیكردووەتەوە، بەشێوەیەکی تەواوەتی ئاودێری کشتوکاڵی زستانە بەدیھاتووە و لەکاتی بارانبارینی زیاتر فشارەکان لەسەر گلدانەوە رادەگرن و ئاو رەوانەی دیجلە و فورات ناکەن.

وتەبێژەكەی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو پێشیوایە، بەردەوامی بارانبارین رۆڵی ھەبووە لە دروستکردنی رووپۆشی سەوزەوات و چوونی ئاوی زیاتر بۆ رووباری فورات و کەمکردنەوەی کاریگەری ماددە پیسکەر و ژەھراوییەکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە