کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەوی رابردوو لە هەولێر هاووڵاتییەكی بەریتانی بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانی لەدەستدا

.

12:17 PM - 02/12/2022

لەو بارەیەوە پەیامنێری گەلی كوردستان لە شاری هەولێر پێی راگەیاندین: شەوی رابردوو لە شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر لە نزیك شارۆچكەی عەنكاوە هاووڵاتییەكی بەریتانی بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانی لەدەستدا.
پەیامنێرمان راشیگەیاند: هاوڵاتییەكە كارمەندی كۆمپانیاییەكی سكیوریتییە و ناوی (ئاندی تورلییە) لە كاتی پەڕینەوە لە شەقامەكە، ماتۆڕسكیلێك لێیداوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
 دوای رووداوەكەش شۆفیری ماتۆڕسكیلەكە خۆی تەسلیمی پۆلیس كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە