کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەریتانیا: بەردەوام دەبین لەهاوكاریكردنی ئۆكرانیا تا ئەو كاتەی سەردەكەوێت

.

04:24 PM - 04/10/2022


وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەیمس كلیڤەرلی لەوتەیەكیدا تەئكیدی كردەوە لەسەر بەردەوامی پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ ئۆكرانیا و رایگەیاند هەرگیز دان بەپەیوەستكردنی لوهانسك، دۆنێتسك، خێرسۆن، زاپۆرۆژیا و قرم بۆ روسیا نانێن،و ئەو ناوچانە بەشێكن لە خاكی ئۆكرانیا ، ئەوەشی خستەڕوو هەركاتێك  ئۆكرانیا ئەو شەڕەی بردەوە، بەریتانیا یارمەتی بنیاتنانەوەی بینا و ئابووری و كۆمەڵگای ئەو وڵاتە دەدات، باسی لەوەشكرد بە پێشكەشكردنی پشتیوانی بۆ ئۆكرانیا بەریتانیا نیشانیدا كە یاریزانە لەگۆڕەپانی سیاسی نێودەوڵەتی نەك تەنیا چاودێر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە